تیمی فەنی ئایسكرێمی كارگەی شیاو
تیمی فەنی ئایسكرێم بریتییە لە تیمێكی هەشت كەسی بە دوو شەفت كاری تیمەكە بریتییە لە كاری تەكنیكی و میكانیكی و كارەبایی و پڕۆگرامینگ بە ستافێكی لێهاتوو و پڕئەزموون لەژێر ناونیشانی كارگەی شیاو
: كورتەیەك دەربارەی كارگەی شیاو
شیاو سیمبولی کەلەپووری کوردی لە پیشەسازی شیرەمەنی و ئایسکرێمدا ئێمە لە گەشتێکی بەردەوامداین بەرەو ئایندەیەکی بەردەوام بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و پەنیر و ئایسکرێم. وەک یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و ئایسکرێم لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ شياو شانازی دەکات بە دابینکردنی بەرهەمەکانی تەندروستی و خۆراکی بۆ ملیۆنان کەس لە هەموو تەمەنەکان، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە توێژینەوە و داهێنان بۆ ئەوەی بەرهەمەکانمان لە لیستی هەڵبژاردەی بەکاربەراندا بە چینێكی بەرز بهێڵینەوە. کارگەکانمان بەوە جیا دەبنەوە کە لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێناندا بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن کار دەکەن و بە نوێترین ئامێر دابینکراون و ڕۆژانە لەلایەن کارمەندانی شارەزای پسپۆڕی شیرەمەنی و ئایسکرێمەوە چاودێری و سەرپەرشتی دەکرێن. ئەمڕۆ شیاو شانازی بەوە دەکات کە دڵی ملیۆنان کەسی دڵخۆش کردووە بە بەرهەمە تەندروستەکانی و تامێکی خۆشی لە سەرجەم بەرهەمە شیرەمەنییەکان و پەنیر و ئایسکرێمەکانماندا کە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی فرۆشتندا پێشکەشی بازاڕەکانی عێراق دەکەین
تیمی فەنی ئایسكرێم بریتین لە
احمد زینلی (ئەندازیار و سەرپەرشتیاری فەنی)
سلاح محمودی(ئەندازیاری كارەبا)
عومەر احمد
هیوا قادر
سامان یونس
احمد حسن
سوبحی محمد
وحید اسماعیلی