فرێزەرەكان

فرێزەرەكان

 


بەگشتی فرێزەرەكان بەكاردێن بۆ سارد كردن و ئامادەكردنی میكس پاشان بۆ قوناغی داهاتوو بۆ دروستكردنی ئایسكرێم

چەند زانیارییەك دەربارەی فرێزەر

سەرەتا فرێزەرەكانی كۆمپانیای ئەلفا كۆندۆری بە چەند شێوازێك بەردەستە بە نزیكەیی هەموویان هەمان كار دەكەن نمونەیەك لە شێوازەكانی:



لە سێ دوگمە پێكدێن ئەوانیش : پمپ ، همزن ، كمپرسور ، دیفراست    هەریەك لەم دوگمانە فرمانێكی تایبەت بە خۆی هەیە
پمپ: بەكاردێت بۆ ناردنی میكس لەناو فرێزەر بۆ بەشی هەمزەن كە میكسەكەش لەڕێگەی تانكییەكانەوە بۆی دانراوە 
همزن: بەكاردێت بۆ سوڕانەوەی میكس لەناو بەشی هەمزەنی فرێزەرەكە بۆ ئەوەی لە حاڵەتی دابەزینی پلەی گەرمی میكسەكە بە تەواوی نەیبەستێت و شیاوی بەكارهێنانی بێ لە ئامێرەكان
كمپرسۆر: بەكاردێت بۆ ساردكردنی میكس و دابەزاندنی پلەی گەرمی میكس بۆ خوار سفر بۆ دانانی پلەیەكی گەرمی گونجاو كە لەگەڵ ئامێرەكانی دروستكردنی ئایسكرێم بگونجێ
دیفراست: بەكاردێت بۆ بەرزكرنەوەی پلەی گەرمی لەحاڵەتی زۆر دابەزینی پلەی گەرمی میكس لەم كاتە پلەی گەرمی میكس بەرزدەكاتەوە و بە تەواوی گازی كۆمپرێسۆر دادەبڕێنێ بۆ ئەوەی زیاتر پلەی گەرمییەكەی دانەبەزێ

چۆن فرێزەر ئامادە بكەین لە هەنگاوی یەكەمەوە

سەرەتا فرێزەر پێش هەموو هەنگاوەكان دەبێ سی ئایپی بكرێت ئەمیش بەكاردێت بۆ پاك كردنەوەی فرێزەرەكە سەرەتا بە ئاوێكی سارد سی ئاپی دەكرێ پاشان بە ئاوی گەرم پاشان بە دەرمانی دژە ڤایرۆس و میكرۆپ پاشان دوبارە بە ئاو پاك دەكرێتەوە
لە هەنگاوی دواتر میكسی بۆ دەنێری لەڕێگەی تانكییەكانەوە كە نابێت میكسی ناو تانكییەكە پلەیەكی گەرمی بەرزی هەبێ چونكە كێشە بۆ فرێزەرەكە دروست دەكات لەم حاڵەتەیە
هەنگاوی دواتر دوگمەی پەمپ و هەمزەن دەكەینەوە چاوەڕوان دەبی هەموو ئاوی ناو فرێزەرەكە بگۆڕێ بە میكسی تەواو
هەنگاوی دواتر دوگمەی كۆمپرێسۆر دەكەینەوە بەشی كۆمپرێسۆری فرێزەر دەكرێتەوە و چاوەڕوان دەبی پلەی گەرمی میكس دابەزێ بۆ پلەی گونجاو وە ئامادە دەبێ بۆ ئامێرەكان

هەندێ هەڵەی باو و هەندێ ڕێنمایی بەكارهێنانی فرێزەر 

لەكاتی بەكارهێنانی فرێزەرەكە ئەبێ ئاگات لە نیشاندەری زانیارییەكانی سەر فرێزەرەكە بێ نمونەی نیشاندەرەكان:



فشاری بەرز چییە؟
لەكاتی بەرزبونەوەی فشاری فرێزەرەكە لەم حاڵەتە كۆمپرێسۆری فرێزەرەكە دەكوژێتەوە بەهۆی گەرم داهاتنی كۆمپرێسۆرەكە وە لەكاتی زۆر دابەزینی فشارەكە بەهەمان شێوە كۆمپرێسۆر دەكوژێتەوە بۆیە دەبێ فشارەكەی لە ئاستێكی گونجاو دابنێێ كە لەنێوانی 150 - 250 دایدەنێێ لەو نێوانە فشارێكی گونجاوە
چۆن فشار بەرز و نزم دەكەینەوە؟

ئەم قفڵانە دەكەونە پشتەوەی فرێزەرەكان لەكاتی بەرزبونەوە یان نزم بونەوەی فشار كاریان پێدەكەین بەمشێوەیە:
لەكاتی بەستنی قوفڵەكە فشار بەرز دەبێتەوە وە لەكاتی كردنەوەی قوفڵەكان فشار دادەبەزێ 
تێبینی: بە ئەندازەیەكی كەم جوڵەیان پێدەكەین تاوەكوو فشارەكە لە ژمارەیەكی گونجاو جێگیر دەكەی

فشاری نزم چییە؟
فشاری نزم بریتییە لە تۆماری ئاڵوگۆڕی گازی نێو كۆمپرێسۆرەكە لەكاتی بەرزبونەوەی فشار لەم حاڵەتەیا دەبینی كۆمپرێسۆر ئیش  دەكا و پلەی گەرمی دانابەزێ لەم حاڵەتەیە دەبێ تیمی فەنی ئاگادار بكرێتەوە

فشاری هەوا چییە؟
بەكاردێت بۆ تێكەڵكردنی هەوا بە ئایسكرێمەكەوە بۆ نمونەكێشی ئایسكرێمێك 80 گرام بێت دەتوانی بە بەكارهێنانی فشاری هەوا وا لە ئایسكرێمەكە بكەی پڕ بە قاپ یان سلیفۆنەكەی بێت ئەمەش بۆ نیشاندانی ئایسكرێمەكە دەبێ بە شێوەیەكی جوانتر

ئەمانەش ببینە :

تعليقات

  1. لإدخال كود <i rel="pre">ضع الكود هنا</i>
  2. لإدخال مقولة <b rel="quote">ضع المقولة هنا</b>
  3. لإدخال صورة <i rel="image">رابط الصورة هنا</i>
اترك تعليقا حسب موضوع الكتابة ، كل تعليق مع ارتباط نشط لن يظهر.
يحتفظ مسيري ومدراء المدونة بالحق في عرض, أو إزالة أي تعليق